بەهۆی ئینتەرنێتەوە عێراق چەند پلەیەکی لەدەستدا



لە مانگی ڕابردوودا عێراق ٦ پلە دابەزی ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە ڕێژەی دابەزاندن لە ئینتەرنێتدا کەمیکرد.

عێراق لەسەر ئاستی مانگانە 6 پلە دابەزیوە، بەو پێیەی عێراق لە پلەی 122ی جیهاندایە لە کۆی 181 وڵات، دابەزینی عێراق لەم مانگەدا بەهۆی دابەزینی خێرایی دابەزاندن لە 34.7 مێگابیت لە چرکەیەکەوە بۆ 32.6 مێگابیت لە چرکەیەکدا، سەرەڕای زیادبوونی خێرایی دابەزاندنی لە 29.3 بۆ 29.6 مێگابت لە چرکەیەکدا، بەپێی پێوەرەکانی خێرایی ئینتەرنێتی جیهانی،

سەبارەت بە جیهانی عەرەبی، عێراق لە پلەی نۆیەمدا هاتووە، ئیمارات بە خێرایی ئینتەرنێتی نزیکەی 250 مێگابیت لە چرکەیەکدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هەروەها لە پلەی شەشەمی جیهاندا هاتووە.

خێرایی ئینتەرنێت لە عێراق گەیشتە 32.6 مێگابایت لە چرکەیەکدا، بۆ مانگی 1، بەرزترین خێرایی ئینتەرنێتی جیهانیش لە سەنگافورە تۆمارکراوە و گەیشتووەتە زیاتر لە 277 مێگابیت لە چرکەیەکدا، لە کاتێکدا کەمترین خێرایی تۆمارکراو لە کوبا بووە و گەیشتووەتە 2.4 مێگابیت لە چرکەیەکدا .

خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ بەردەم “دەباشان” دواخرا
پێشت خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ بەردەم “دەباشان” دواخرا
شەپۆلێكی بەهێزی دیكەی لێزمە باران گەیشتە ئاسمانی هەرێم
دواتر شەپۆلێكی بەهێزی دیكەی لێزمە باران گەیشتە ئاسمانی هەرێم
ەیوەندیدار