خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ بەردەم “دەباشان” دواخرا



مامۆستایانی ناڕازیی هەڵەبجە و شارەزوور و سەیدسادق خۆپیشاندانی “ناڕەزایەتییەکان بەرەو دەباشان”یان دواخست، کە بڕیاربوو سبەی یەک شەممە بەڕێوەبچێت.

مامۆستایانی ناڕازیی هەڵەبجە و شارەزوور و سەیدسادق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، دوای بڕیاری ئەنجامدانی “خۆپیشاندان بەرەو دەباشان”، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا کە ریکلام و خرۆشی ئێوە بینرا، بەشێك لە پەیام و پێداگرییمان لەسەر مافەکانمان گەیشتە دەسەڵات.

ڕاشیانگەیاندووە، چوونی ئێمە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەنەبوونی کاربەدەستە کاریگەرەکانی دەباشان، بۆیە پێمانوایە پێویستە ئەو کارتە گرنگە بهێڵینەوە و دوای بخەین بۆ کاتێکی گونجاوتر.

مامۆستایانی ناڕازیی هەڵەبجە و شارەزوور و سەیدسادق ئاماژەیان بەوەشكردووە، لەسەر داوای زۆربەی دڵسۆزان، وەك هەموو یەك شەممەکانی دیکە، سبەی لە شارەکانی خۆمان لەسەر شەقامەکان دەبین.

سەرۆكی هەرێم لەگەڵ شای ئوردن و سەرۆك كۆماری ئازەربایجان كۆبووەوە
پێشت سەرۆكی هەرێم لەگەڵ شای ئوردن و سەرۆك كۆماری ئازەربایجان كۆبووەوە
بەهۆی ئینتەرنێتەوە عێراق چەند پلەیەکی لەدەستدا
دواتر بەهۆی ئینتەرنێتەوە عێراق چەند پلەیەکی لەدەستدا
ەیوەندیدار