سودانی و جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە



محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکایان تاوتوێ کرد.

نوسینگەی سودانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا تاوتوێ کرا و جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژ لە ڕێگەی لیژنەی باڵای هاوبەشەوە بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق، ئەمەش پاش گەشەکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق و کەمبوونەوەی هەڕەشەی پاشماوەکانی تیرۆریستان.

هەروەها لە راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق کرا بۆ هەموو لایەنەکانی هاریکاری دووقۆڵی لە سەرجەم بوارەکانی ئابووری و گەشەپێدان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی بەهێزی عێراقی نوێکردەوە سەبارەت بە سەروەری خاکی عێراق، چونکە یەکێکە لەو بنەمایانەی کە ناتوانرێت لە ژێر هەر هۆکار و بارودۆخێکی جۆراوجۆردا لەدەست بدرێت یان پشتگوێ بخرێت.

” سکاڵای هاووڵاتییانمان لەبارەی وەستانی پەیوەندییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم گەیاندە عێراق”
پێشت ” سکاڵای هاووڵاتییانمان لەبارەی وەستانی پەیوەندییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم گەیاندە عێراق”
بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
دواتر بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار