بوومەلەرزەیەكی بەهێز شارێکی کوردستانی هەژاند



بومەلەرزەیەک بە گوڕى 4.1 پلە بەپێوەرى رێختەر لە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان ڕوویدا.

دەستەى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى تورکیا بڵاویکردەوە “کاتژمێر 6:54 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بوومەلەرزەیەک بەگوڕى 4.1 پلەی پێوەرى رێختەر شارۆچکەى ئەقجەداغى پارێزگای مەلەتی هەژاند”.

ڕوونیشیکردەوە کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 8.9 کیلۆمەتر ڕوویداوە.

بەڵام هیچ ئاماژەیەك بە بوونی زیانی گیانی و ماددی نەدراوە.

چاوەڕوان دەکرێت پارەی مووچە زیادبکرێت
پێشت چاوەڕوان دەکرێت پارەی مووچە زیادبکرێت
هاوسەری یەکەمی بەغدادی: خەلافەت ببوو بە دەوڵەتی ژنان و کەنیزەک
دواتر هاوسەری یەکەمی بەغدادی: خەلافەت ببوو بە دەوڵەتی ژنان و کەنیزەک
ەیوەندیدار