دەربارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون ڕوونکردنەوە دەدرێت



کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان وادەی پێشکەشکردنی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون درێژکردەوە و حەوت مەرجیشی بۆ سوودمەندبوون بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمەڵەی کورتەباڵاکان ئاگادارییەکی دەربارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێ بوون ڕایگەیاند، پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون لە پرۆژەی “شا سیتی” تا پێنجشەممەی داهاتوو درێژدەکرێتەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی پێشووی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی پڕکردنەوەی فۆڕم بوو، بەڵام تا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 22ی شوبات، درێژکرایەوە.

کۆمەڵەی کورتەباڵاکان راشیگەیاند، مەرجەکانی سوودمەندبوون بریتین لە:

‎ـ کورتەباڵا بێت و ئەندامی کۆمەڵەی کورتە باڵاکان بێت، لە کۆمەڵەی کورتەباڵاکان مابێت و سزا نەدرابێت.

‎ـ پێناسی کۆمەڵەی هەبێت و تازەکرابێتەوە.

‎ـ سوودمەند نەبووبێت لە هیچ پرۆژەو زەوییەکی نیشتەجێبوون لە پێشوودا.

‎ـ لە خێزانێکدا تەنها یەک کەس سوودمەند دەبێت.

‎ـ سوودمەندبوون بە شێوازی تیروپشک دەبێت.

‎ـ پێشەکی (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دۆلارو مانگانە (۱۲٥،٠٠٠) سەدو بیست و پێنج هەزار دینار لەگەڵ گرێبەستی سوودمەندبووندا.

‎ـ هەرکەسێک لە ماوەی دیاریکراودا ئامادە نەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و نوێکردنەوەی پێناس بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون.

سامانە سروشتییەکان ئاماری دابەشکردنی نەوتی بڵاوکردەوە
پێشت سامانە سروشتییەکان ئاماری دابەشکردنی نەوتی بڵاوکردەوە
ئامارێکی مەترسیداری تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە ڕاگەیەندرا
دواتر ئامارێکی مەترسیداری تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار