ئامارێکی مەترسیداری تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە ڕاگەیەندرا



بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە هەڵکشانی تووشبووانی شێرپەنجە و ئاشکراشی دەکات کە نەخۆشییەکە لە نێو منداڵاندا زیادی کردووە.

ئەمڕۆ پینجشەممە، رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و 800 منداڵ تووشی شێرپەنجە بوون و ساڵانەش ژمارەکە زیاد دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە جگە لە شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی خوێن لە نێو منداڵاندا زیادیکردووە و تەنها لە سلێمانیدا هەشت هەزار و 500 تووشبوو هەیە.

بریکاری وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاند، هەرچەندە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمترە لە ڕێژەی ستاندار، بەڵام داتاکان مەترسیدارن و ساڵانە ژمارەکە زیاد دەکات.

دەربارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون ڕوونکردنەوە دەدرێت
پێشت دەربارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون ڕوونکردنەوە دەدرێت
بانکی ناوەندی لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا فرۆشتنی دۆلاری زیادکرد
دواتر بانکی ناوەندی لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا فرۆشتنی دۆلاری زیادکرد
ەیوەندیدار