رەنگە بڕوا نەکەیت وڵاتێک هەبێت خزمەتگوزاری نامەناردنی تێدا قەدەغەبێت



لە جیهانی ئەمڕۆدا و لەم سەردەمەدا، ڕەنگە کەمبن ئەو کەسانەی ئەپە سەرەکییەکانی نامەناردن و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەندێک ئەپی تایبەت بەکار نەهێنن، بەڵام لەم بابەتەدا ئێمە نەک کەسەکان بەڵکو وڵاتێک دەناسێنین،  کە لەبری ئەپە بەناوبانگەکان جیهانی بچووک کردۆتەوە و لەنێوخۆی خۆی دەرناچێت.

قەدەغەکردنی خزمەتگوزارییەکانی نامەناردنی جیهانی لە هاووڵاتیان لە وڵاتێک بۆتە جێی باس و خواست، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئەو وڵاتە هیچ جۆرە شوێنگرەوەیەکی بۆ دابین نەکردووە، بە پیچەوانەوە وڵاتەکە لەبری هەندێک تۆڕی خزمەتگوزاری چەند ئەپێکی تایبەت بە وڵاتەکە و سنوورداری دابین کردووە.

ئەو وڵاتەش تورکمانستانە.

تورکمانستان بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی نامە ناردنی وەک واتسئەپ، ڤایبەر، و تێلێگرام لە هاوڵاتیان قەدەغە دەکات.

تورکمانستان ئەو وڵاتەیە کە هاووڵاتیان تێیدا لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە گەورەکانی نامە ناردن: واتسئەپ، ڤایبەر، و تێلێگرام قەدەغە کراون، لەبری ئەوە حکومەت ئەپێکی کۆنترۆڵکراوی دروستکرد بە ناوی BizBarde.

هەروەها دەسەڵاتداران لە تورکمانستان ئەپڵیکەیشنی “بلیت”یان خستە بازاڕەوە، کە بەدیلێکە بۆ پلاتفۆرمی یوتیوب، کە هەر ناوەڕۆکێک ئەگەری ئەوە هەبوو جیهانی دەرەوە بۆ تورکمانستانییەکان ئاشکرا بکات، لێیەوە لادەبرا، جا چ زانیاری بێت یان کەرەستەی کات بەسەربردن.

(یاری تۆپی پێ) ئەفیونی گەلان و هێزی نەرمی وڵاتان
پێشت (یاری تۆپی پێ) ئەفیونی گەلان و هێزی نەرمی وڵاتان
بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیار دەدرێت
دواتر بۆ پشووی سبەینێ‌ بڕیار دەدرێت
ەیوەندیدار