ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لەگەڵ مالیكی كۆبۆوە
بەرهەم ساڵح داوایەك لە لایەنە سیاسییەكان دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات پشتیوانی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی حكومەت بكەن لەپێناو گەیشتن بە حكومەتێكی بەهێز.

نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە”بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام پێشوازی لە نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی دەوڵەتی یاسا كردووە، لە چاوپێكەوتنی نێوانیان دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكانی وڵات و ئەو هەوڵانە باسكراوە كە هەموو لایەنەكان دەیخەنەگەڕ لەپێناو گەیشتن بە رێكەوتنەكانی تایبەت بە تەواوكردنی كابینەی وەزاری”.

بەپێی نوسینگەی سەرۆك كۆمار، بەرهەم ساڵح داوای لە هەموو لایەنە سیاسییەكان كردووە” پشتیوانی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بكەن بەمەبەستی گەیشتن بە حكومەتێكی بەهێز و هێنانەدی ویست و خواستەكانی گەلی عیراق”.

لای خۆیەوە مالیكی گەشبینی دەربڕیوە بەرانبەر “رۆڵی سەرۆك كۆمار لە خزمەتكردن بە پرۆسەی سیاسی و سەقامگیری، ئەمەش لەڕێی پارێزگاریی لە دەستور و یاسا”، تەئكیدیشی لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان هەموان و كاركردنی پێكەوەیی كردۆتەوە بۆ پێشكەشكردنی باشترین بە هاوڵاتی عیراقی لە قۆناغەكانی داهاتوودا.

عێراق

عیراق هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری نەوتی عیراق، كە ئەندامی ڕێكخراوی ئۆپیك-ە ئاشكرای دەكات، كە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ناكۆكی نێوان سعودیە و ڕوسیا لە سەرەتای ئەم مانگە و هەروەها قەیرانی كۆرۆنا و دەشڵێت: “بڕێكی زۆری نەوت بە نرخی هەرزان خرایە بازاڕەوە، كە پێشترهاوشێوەی نەبووە”.

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی (العراقیە) ئاماژەی بەوەكردووە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكارێكە بۆ قەیرانێكی ئابووری و تەندروستی لە جیهاندا.

ڕاشیگەیاندووە، كە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە، كە بووە هۆی وەستانی زۆربەی جوڵەی ئابووری (هاووڵاتیان و فڕۆكەوانی و هۆیەكانی گواستنەوە) بووە هۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی و ئەمەش كاریگەری كردە سەر چالاكی پاڵێوگەكان و كەمبوونەوەی فرۆشتنی نەوت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە داكشانی ئابووری چین لەكاتی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، كە یەكەم وڵاتی كڕیاری نەوتە لەجیهان ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە پاشەكشەی خوسات لەسەر نەوت.

وەزیری نەوتی عیراق، كە وڵاتەكەی ئەندامی ڕێكخراوی ئۆپیك-ە، كە لە 13 وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت پێكهاتووە دەشڵێت: “دابەزینی نرخی نەوت هۆكاری دیكەشی هەیە، وەك شەڕی نرخ لەنێوان سعودیە و ڕوسیا بەهۆی ڕێكنەكەوتنیانەوە و بەوەش نرخ زیاتر دابەزی بەهۆی زۆربوونی بەرهەمهێنانی نەوتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەشیر حەداد: بەغدا مووچەی دوو مانگی بۆ هەرێم نەناردووە


خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئێستا عیراق بۆ خۆی پێویستی بەوەیە یارمەتی بدرێت و ناتوانێت بارودۆخی خۆی بەڕێوەببات و لە پارەی یەدەگی خۆی بەكاردەهێنێت، دەشڵێت: “زۆر نالۆژیكییە بڵێین بەغدا مووچەی دوو مانگی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە”.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو قسەیە زۆر دوورە لە ڕاستیەوە و دوورە لە مەنتیق و لۆژیك، ئەگەر عیراق لەسەر یەك، دوو مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، چونكە ئێستا عیراق بۆ خۆی پێویستی بەوەیە یارمەتی بدرێت، عیراق لە ئێستادا ناتوانێت بارودۆخی خۆی بەڕێوەببات و لە پارەی یەدەگی خۆی بەكاردەهێنێت بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی دابین بكات.

ڕاشیگەیاندووە، ئیتر چۆن عەقڵ تەقەبول دەكات، كە لە مانگێكدا دوو مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، ئەوە هیچ بنەمایەكی دروستی نییە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، مووچەی ئەم مانگە و مانگی پێشوو كەمێك دواكەوت لە كاتی خۆی بەهۆی ئەو بارودۆخە و نەبوونی دەوامەوە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا: ئەمریكا لە عیراق شكستی هێنا


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، پلانی ئەمریكا بۆ زیاتركردنی گرژییەكان لە گروپە چەكدارەكانی عیراق، تەنانەت لە كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سیاسەتێكی هەڵەی واشنتنە كە هەر لە سەرەتاوە شكستی هێناوە.

ئەلكسی پوشكۆف سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، زیاتركردنی ئاڵۆزییەكانی عیراق لە لایەن ئەمریكاوە هەڵەی واشنتنە كە نابێتە هۆكارى سەركەوتنی له عیراق.

وتیشی”دۆخی ئێستای عیراق ئەوە نیشان دەدات كە ئەمریكا شكستی هێناوە لە ڕووی سەربازییەوە”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەمریكا واز لە سیاسەتی هەڵەی خۆی ناهێنێت، تەنانەت لەمكاتەدا كە جیهان سەرقاڵە بە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام ئەوان بەنیازن پەرە بە شەڕ و پێكدادانە سەربازییەكان لە عیراقدا بدەن، بەو هیوای گرووپە چەكدارەكانی عیراق لەناو ببەن، بەڵام پێشبینی دەكەم ئەم سیاسەتە نابێتەهۆی سەركەوتنی ئەمریكییەكان، چونكە هەر لە سەرەتاوە ڕوونە كە شەڕێكی شكستخواردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمریكا لە سەرازگەی كەی وەن لە كەركوك لەگەڵ سوپای عیراق ڕێككەوتنێك واژوو دەكەن و هێزەكانی ئەمریكا سەربازگەكە چۆڵ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان