خاڵی ژینا ئەمینی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادرا



هێزە ئەمنییەکانی ئێران سەفا عائیلی، خاڵی ژینا ئەمینییان لە سەقز دەستگیرکرد و لەلایەن لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادرا.

سەرچاوە میدیاییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز بە ئاڕاستەکردنی سێ تۆمەتی “بەشداریکردن لە کۆبوونەوە و کارکردن دژی ئاسایشی نیشتمانی”، “پڕوپاگەندە  دژی حکومەت” و “سوکایەتی بە رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران”، سزای پێنج ساڵ و چوار مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانیکردنی بۆ سەفا عائیلی، خاڵی ژینا ئەمینی دەرکرد.

هەروەها دادگا بۆ ماوەی دوو ساڵ گەشتکردن بۆ دەرەوەی ئێران و قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ زیندانیکراوەکانی پەیوەست بە ناڕەزایەتییەکانی ژیناوە لێقەدەغە کردووە و وەک سزایەکیش دەبێت بەشداری لە سێ خولی پەروەردەیی، ئەخلاقی و ئایینیدا بکات.

پێشتر سەفا عائیلی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوو و پاش ٢٤ رۆژ دەستبەسەرکردن، بە کەفالەتی ٢٤ هەزار دۆلار بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ژینا ئەمینی لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە شاری تاران لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە دەستگیرکرا و لە بنکەی پۆلیس باری تەندروستیی تێکچوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، پاش سێ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ گیانی لەدەستدا.

سودانی سەردانەکەی بۆ دوبەی هەڵوەشاندەوە و بارزانیش وتەی دەبێت
پێشت سودانی سەردانەکەی بۆ دوبەی هەڵوەشاندەوە و بارزانیش وتەی دەبێت
خوێندنی باڵا سێ پۆست لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر ڕادەگەیەنێت
دواتر خوێندنی باڵا سێ پۆست لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار