سودانی سەردانەکەی بۆ دوبەی هەڵوەشاندەوە و بارزانیش وتەی دەبێت



سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانەکە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ دوبەی هەڵوەشاندەوە و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە لوتکەی حکومەتەکاندا وتەیەک پێشکەش دەکات.

بڕیاربوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی حکومەتەکان سەردانی دوبەی بکات کە پێشتر بە فەرمی لەلایەن سەرۆکی ئیماراتەوە بە فەرمی بانگهێشتکرابوو، بەڵام سەردانەکە هەڵوەشێندرایەوە.

ڕۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە شاندێکی باڵای عێراق، بە بێ ناوهێنانی سودانی، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات و لە دانیشتنی ئەمڕۆشدا بەشداری لە دیالۆگێکی تایبەت بە دۆخی عێراق و ناوچەکە دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە هەر ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی سەرەکی لوتکەکەدا وتەی دەبێت.

دوێنێ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەکەدا، گەیشتە دوبەی.

ڤیدیۆ؛ یاریزانێک لە گەرمەی یاریدا بە هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا
پێشت ڤیدیۆ؛ یاریزانێک لە گەرمەی یاریدا بە هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا
خاڵی ژینا ئەمینی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادرا
دواتر خاڵی ژینا ئەمینی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادرا
ەیوەندیدار