هەلی دامەزراندن بۆ مامۆستا ڕاگەیەندرا



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی نۆ هەلی دامەزراندنی بۆ مامۆستا بە شێوەی گرێبەست ڕاگەیاند و ڕوونیشیکردەوە کە شوێنی کارەکە، پارێزگای دهۆک دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، نۆ هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست وەك مامۆستا ڕادەگەیەنێت بۆ پەیمانگای هیوای نابیستان و ڕووناهی نابینایان لە پارێزگای دهۆک.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە خوازیاری فۆڕم دانیشتووی ناوەندی قەزای دهۆك بێت و مەرجە بڕوانامەی (بەكالۆریۆس)ی بۆ پسپۆڕیەكانی (زانست، میوزیك، بیرکاری، ئینگلیزی، تەكنەلۆجیای زانیاری، هونەر، عەرەبی، كوردی) هەبێت.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، مەرجەکانی دیکەی دامەزراندنەکەی بەم شێووەیە خستووەتەڕ:

* داواکاری فۆڕم نابیت لەكەرتی گشتی دامەزرابێت.

* كار تەنها بە فۆری ڕەسەنی پەسەندكراو دەكرێت.

* داواکاری پێویستە تەمەنی لەنێوان (٢٤بۆ٣٥)ساڵ بێت.

* ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیان دوو ڕۆژ پێش دابەشكردنی فۆڕم دەبێت.

* دابەشكردنی فۆڕم بۆماوەی یەك ڕۆژ دەبێت.

* ⁠داواکاری فۆڕم پێویستە کۆپی بڕوانامە و کارتی زانیاری و تەسکەرە یان کارتی نیشتمانی پێ بێت.

شوێنی دابەشکردنی فۆڕم بەڕیوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی دهۆک (ريڤةبةريا چاڤديريا كيم ئەندامان

دهوك تاخى ئيتويت پشت چاكسازيا ئافرةت وسنيلا).

لە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی تاوەکو کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/١٣

وەرگرتنەوەی فۆڕم یان دواکات بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕم ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٤/٢/٢٠ لەهەمان شوێن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی دهۆک.

 

یەکێتی و گۆڕان: دەبێت مافی مووچەخۆرانی هەرێم پارێزراو بێت
پێشت یەکێتی و گۆڕان: دەبێت مافی مووچەخۆرانی هەرێم پارێزراو بێت
ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی یەکێتی یەکلانەکردەوە
دواتر ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی یەکێتی یەکلانەکردەوە
ەیوەندیدار