ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی یەکێتی یەکلانەکردەوە



جارێکی دیکە دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان دەربارەی کۆتای پێکهاتەکانی پەرلەمانی کوردستان دواخرا.

بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی ئەو سکاڵایە ڕابگەیەندرێت کە یەکێتی لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆماری کردووە، بەڵام دانیشتنەکە بۆ یەکشەممەی داهاتوو، 18ی شوبات دواخرا.

سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە پێشکەش کراوە.

پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند بوو، “یەکێتی سکاڵاکەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن ناکشێنێتەوە و ئەو یاسایەی، کە ئێستا کاری پێدەکرێت نایەکسانە و پێویستە کۆتاکان لە هەڵبژاردنەکاندا نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان بکەن و بۆ لایەنەکانی دیکە بەکارنەهێنرێن” وەک ئاماژەیەک بۆ پارتی کە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کورسی پێکهاتەکان لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنیت.

لای خۆشیەوە مونا قەهوەچی، سکرتێری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کورسی کۆتای پێکهاتەکان، مافێکە بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە بۆ پێکهاتەکان، بۆ نوێنەرایەتی کردنی نەتەوەکانی تورکمان و کریستیان و ئەرمەن، کە نوێنەرایەتیەکی راستەقینەی پێکهاتەکان دەکەن و ئەوەی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکان بێت درێغیان لێنەکردوە و لە داهاتووشدا هەر بەم شێوەیە بەردەوام دەبن.

هەلی دامەزراندن بۆ مامۆستا ڕاگەیەندرا
پێشت هەلی دامەزراندن بۆ مامۆستا ڕاگەیەندرا
پەرلەمانتارێکی پێشووی تورکمان: بڕیارەکەی دادگامان بە دڵ نەبێت هەڵوێستمان دەبێت
دواتر پەرلەمانتارێکی پێشووی تورکمان: بڕیارەکەی دادگامان بە دڵ نەبێت هەڵوێستمان دەبێت
ەیوەندیدار