پەرلەمانتارانی شیعە: تۆڵە لە كورد دەکەینەوە و رێگەنادەین بودجە هەموار بكرێتەوە و پشكی هەرێم زیادبكرێت



دوای ئەوەی ئەمڕۆ فراکسیۆنە کوردییەکان بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان نەکرد کە تایبەت بوو بە دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان شیعەکان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە کورد و سووننە دەکەن و دەڵێن:”رێگەنادەین سووننە سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت و بۆ کوردیش دژی زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا دەوەستینەوە و رێگە لە هەمواری بودجەش دەگرین”.
درەو:
مستەفا سەند, پەرلەمانتاری هاوپەیمانی شیعەكان رایگەیاندووە،لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق, كە تایبەت بووە بە راگۆڕینەوە لەبارەی دەستدرێژییەكانی ئەمریكا بۆ سەر سەروەری عێراق، (75%) پەرلەمانتارانی شیعە ئامادەبوونم هیچ پەرلەمانتارێكی سوننە ئامادەنەبووە، تەنها دوو پەرلەمانتاری كورد, لە یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری ئامادەبوون.

دەشڵێت:”هەندێك لە پەرلەمانتاری شیعە, بڕیاریان داوە لەدانیشتنەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراقدا, كە رێژەی ئامادەبوون (300) پەرلەمانتاری تێدەپەڕاند، نیسابی یاسایی بكشێنن و رێگە نەدەن سوننەكان كاندیدەكەیان بكەنە سەرۆكی پەرلەمان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگەنادەن هیچ هەموارێك لە بودجەدا بكرێت و لەو رێیەوە پشكی هەرێم زیادبكرێت كە حكومەت بەنیازە رەوانەی بكات بۆ هەمواركردنەوەی خشتەكان.

هەروەها فالح خەزعەلی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە: موحسین مەندەلاوی، تا كۆتایی ئەم خولە لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەمێنێتەوە، پێویستە لەسەر هێزە سونییەكان كە ئامادەی داڕشتنی یاسای دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا نەبوون لە عێراق، بیر لە لەسەرۆكایەتی پەرلەمان نەكەنەوە، وەك چۆن نیسابی دانیشتنەكەیان شكاند، ئێمەش نیسابی هەڵبژاردنی سەرۆك دەشكێنین.

مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان دەستپێدەکەنەوە
پێشت مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان دەستپێدەکەنەوە
“بەشداری پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان پرۆسەی دیموکراسی جوانتر کردووە”
دواتر “بەشداری پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان پرۆسەی دیموکراسی جوانتر کردووە”
ەیوەندیدار