مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان دەستپێدەکەنەوە



مامۆستایانی ناڕازی هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان، جەخت لە بەردەوامبوونی بایکۆت دەکەنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی هاوشێوەی یەکشەممەکانی ڕابردوو خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستپێبکەنەوە کە بە ناوچەکانی بایکۆت ناودەبرێن.

داواکارییە سەرەکییەکانی مامۆستایان، دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆی، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژانن، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچکام لەو داواکارییانەی جێبەجێ نەکردووە و دەستیشیکردووە بە سزادانی ئەو مامۆستایانەی پابەندی دەوام نابن.

لە کاردانەوەی سزاکانیش، دوێنێ شەممە، مامۆستایانی ناڕازی چەند دروشمێکیان بە دیوارەکانی هەرسێ پەروەردەکەی سلێمانی ( رۆژهەڵات- ڕۆژئاوا- گشتی)دا هەڵواسی و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکانیان کرد.

مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیەنراوێکیشیان بڵاوکردەوە و بانگەوازیان بۆ خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ کرد کە لە ژێر دروشمی “یەکشەممەی دووپاتکردنەوەی بایکۆت و ناڕەزایەتیەکان” ئەنجام دەدرێت.

دوو بابەت یەکێتی و گۆڕان کۆدەکاتەوە
پێشت دوو بابەت یەکێتی و گۆڕان کۆدەکاتەوە
پەرلەمانتارانی شیعە: تۆڵە لە كورد دەکەینەوە و رێگەنادەین بودجە هەموار بكرێتەوە و پشكی هەرێم زیادبكرێت
دواتر پەرلەمانتارانی شیعە: تۆڵە لە كورد دەکەینەوە و رێگەنادەین بودجە هەموار بكرێتەوە و پشكی هەرێم زیادبكرێت
ەیوەندیدار