شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی لێزمە باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بڕێكی زۆر باران دەبارێت.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕەتی كردەوە هیچ مەترسییەكی وشكەساڵی لە سنووری گەرمان هەبێت و ڕایگەیاند، پێشبینیی دەکەین لە نێوان ( 14 تاوەکو 25 ی ئەم مانگە ) چەند شەپۆلێکی بەهێزی بارانی باش لە دەریای سوورەوە ناوچەکە بگرێتەوە.

وتیشی، “بڕی بارانی باریوی ئەمساڵ لە ناوەڕاست و باشووری گەرمیان بەراورد بە پارساڵ زیاتر دەکات و لە ناوچەکانی باکووری گەرمیانیش ڕێژەی باران دەگاتە سێ هێندەی پارساڵ”.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلی زۆر بەهێزی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و کاریگەری باشی دەبێت .

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پێشت لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە سلێمانی بەرزەپردی (حەپسەخانی نەقیب) دروست دەكرێت
دواتر لە سلێمانی بەرزەپردی (حەپسەخانی نەقیب) دروست دەكرێت
ەیوەندیدار