لە سلێمانی بەرزەپردی (حەپسەخانی نەقیب) دروست دەكرێت



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پرۆژەی بەرزەپردی (حەپسەخانی نەقیب) چەند ڕۆژێکە کارکردن تیایدا دەستیپێکردووە و جەختیشدەكاتەوە، بە پێی دیزاینی پەسەندی یەكتربڕەكە ڕێژەیەكی زۆر سەوزایی و دار و نەمام لە خۆدەگرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ خزمەتکردنی شاری سلێمانی پڕۆژەیەکی گرنگ چووە پاڵ پڕۆژەکانی تری شاری سلێمانی و پڕۆژەی بەرزەپردی (حەپسەخانی نەقیب) چەند ڕۆژێکە کارکردن تیایدا دەستیپێکردووە، كە پڕۆژەیەكی گشتیە و بۆ خزمەتی گشتیە بەتایبەتی ئێستا لەو سنورەدا كێشەی قەڕەباڵخی هاتووچۆ و ترافیك هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی دیزاینی پەسەندی یەكتربڕەكە بەشێک لەسەوزایی و داری ئاوناوچەیە بەر ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییە دەکەویت بەمەبەستی پاراستنی دارەکان بەپێی ئەو پلانەی پێشتر بۆمان دانابوو، كە چۆن بتوانین ئەو دارانەی كە پێویستن بە شێوەیەكی ئەندازیاری و زانستی بگوازینەوە، بۆیە دارەکان گواستراونەتەوە بۆ بلواری مەلیک مەحمود و پارکی ئازادی، کە جارێکی تر ڕوێنراونەتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو دارانەی ئێستا ڕواندنیان قەدەغەیە وەك قەڵەم تۆز لابراون، كە بە پێی تەجروبەكانی پێشتر ئەم قەڵەم توزانە بونەتە هۆی وشك بوونی سەوزای دەوروبەری و زیانگەیاندن بە شۆستە و شەقامە كان.

شارەوانی سلێمانی لە زاری ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە ئاشكرای كردووە، هەرچەندە پڕۆژەکە بەر بەشێك لە سەوزایی و داری قەلەم توز دەكەوێت، بەڵام بەپێی دیزاینی پەسەندی یەكتربڕەكە ڕێژەیەكی زۆر سەوزایی و دار و نەمام لە خۆدەگرێت.

شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
دەربارەی هێرشەکانی ئەمریکا پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە
دواتر دەربارەی هێرشەکانی ئەمریکا پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە
ەیوەندیدار