لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا



هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار کفری بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، ئەم شەو (شەممە) لەسەر ڕێگای کەلار قەزای کفری لە بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری نزیک بەنزینخانەی ئاسۆ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا و تۆیۆتا لاندکرۆزەر بەئاراستەی قەزای کفری ڕۆیشتوون پێکیاندادا پاشان ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا گیانی لەدەستدا و شۆفێری تۆیۆتا لاندکرۆزەر برینداربوو.

ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٣-ەیە و دانیشتوی ناحیەی ڕزگارییە، لەئێستادا تیمی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکاری ڕووداوەکە.

سبەینێ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە
پێشت سبەینێ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە
شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار