پارەدانی ئەلیکترۆنی سەرجەم عێراق دەگرێتەوە



پارەدانی ئەلیکترۆنی سەرجەم دامودەزگا حکومی و تایبەتەکان دەگرێتەوە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی دوو ملیۆن کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەرهێنراون و ژمارەی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی گەشتووەتە ٢٤ هەزار ئامێر.

ئەمڕۆ هەینی، عەلی تارق، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەژێر ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پڕۆژەی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان و تایبەتییەکان بەردەوام لە پێشکەوتندایە.

ئاماژەی بەوەکرد، پاش بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی پارەدان لە عێراق، لە ٦ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوو ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنی لە حەوت هەزار ئامێرەوە بۆ ٢٤ هەزار ئامێر زیادیکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزر کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەرچوون و پێشبینی دەکەن لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ دا ڕێژەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادبکات.

باسی لەوەشکرد، پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراقدا گۆڕانکاری گەورە و گرنگ بەدیدەهێنێت، بەڵام تەنها پێویستی بە کات هەیە تاوەکو لە هەموو دامودەزگاکاندا جێگیربکرێن.

بافڵ تاڵەبانی:کەرکووکی قودسی کوردستان بەشێکی گرنگی خەباتی سیاسیی مام جەلال بوو
پێشت بافڵ تاڵەبانی:کەرکووکی قودسی کوردستان بەشێکی گرنگی خەباتی سیاسیی مام جەلال بوو
مامۆستایەکی کورد خەڵاتی باشترین مامۆستای ئێران وەردەگرێت
دواتر مامۆستایەکی کورد خەڵاتی باشترین مامۆستای ئێران وەردەگرێت
ەیوەندیدار