بەهێزی دۆلار خواست لەسەر زێڕ کەمدەکاتەوە



ناسەقامگیریی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خواستی لەسەر دۆلار زیادکردووە، بەمەش نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین کرد.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بە ٢٠٣٣.٢٠  دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی زێر تا ڕادەیەک نزیکە لە جێگیربوون.

هاوکات ڕۆژی دووشەممە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کە گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا، بووە هۆی نزمبوونەوەی نرخی زێڕ و ئۆنسەیەک لە بازاڕەکانی جیهان ٢٣ دۆلار دابەزی و هەر ئۆنسەیەک بە ٢٠١٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش نزمترین ئاستی نرخی زێڕە لە نزیکەی دوو هەفتەی رابردوودا.

نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار دیناری عێراقی

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ بەم شێوەیە:

نرخی زێڕی عەیار ٢١ به ٤٤٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٨٥ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٤٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٦٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٠٥ هەزار دینار

چین یەکەم ڕۆبۆتی منداڵانی زیرەکی دەستکرد لە جیهاندا دروست دەکات
پێشت چین یەکەم ڕۆبۆتی منداڵانی زیرەکی دەستکرد لە جیهاندا دروست دەکات
کۆمپانیای مێتا هەژماری خامنەیی دادەخات
دواتر کۆمپانیای مێتا هەژماری خامنەیی دادەخات
ەیوەندیدار