چین یەکەم ڕۆبۆتی منداڵانی زیرەکی دەستکرد لە جیهاندا دروست دەکات



زانایانی پەیمانگای زیرەکی دەستکردی گشتی پەکین (BIGAI) پەردەیان لەسەر ڕۆبۆتێکی نوێ لادا کە بە یەکەم منداڵی زیرەکی دەستکرد لە جیهاندا وەسف دەکرێت بە ناوی “تۆنگ تۆنگ”.

ئەم ڕۆبۆتە بچووکە تایبەتمەندە بە توانای ئەنجامدانی چەند ئەرکێک، بە شێوەیەکی سەربەخۆ فێردەبێت و لە ژینگەی دەوروبەریدا دەگەڕێت، جگە لە دەربڕینی هەست و سۆزی تایبەت، واتە ڕۆبۆتەکە ڕەنگدانەوەی زیرەکی و تواناکانی منداڵێکی سێ یان چوار ساڵانی هەیە.

زاناکان ڕوونیان کردەوە کە “تۆنگ تۆنگ” ئەو سوودەی هەیە کە بەشێوەیەکی سەربەخۆ کارەکان پێناسە دەکات، بە پێچەوانەی چاتبۆتەکانی وەک ChatGPT یان Bard کە لە گووگڵەوە تەنها وەڵامی ئەو ئەرکانە دەدەنەوە کە لەلایەن مرۆڤەوە پێیان سپێردراوە، هەندێک ڕۆبۆتەکانی وەک ئەمێکا (پێشکەوتووترین ڕۆبۆتی مرۆڤدۆست لە جیهاندا) بەپێی فەرمانی مرۆڤ کاردەکەن، کە دەبێت ڕێنماییەکان بدرێت بە ڕۆبۆتەکە تا بتوانێت جێبەجێیبکات.

هێرشێکی نوێی ئەمریکا حوسییەکان دەکاتە ئامانج
پێشت هێرشێکی نوێی ئەمریکا حوسییەکان دەکاتە ئامانج
بەهێزی دۆلار خواست لەسەر زێڕ کەمدەکاتەوە
دواتر بەهێزی دۆلار خواست لەسەر زێڕ کەمدەکاتەوە
ەیوەندیدار