دادگاى فیدڕاڵى لە بارەى مەرجى فرەژنی لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە



دادگاى فیدڕاڵى عێراق لەسەر سکاڵای پارێزەرێکی کورد لەبارەی مەرجەکانی فرەژنی لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئەو پارێزەرە دەڵێت، “کۆنووسێک لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی جیابوونەتەوە دەدەمە دادگا”.

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە (12ى ئایار) دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق یەکەم دانیشتن بۆ ئەو سکاڵایە ئەنجامبدات، کە لە دژی مەرجەکانی فرەژنی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

بەرهەم ڕەئوف، پارێزەر و سکاڵاکاری یاسای فرەژنی لە دادگای فیدڕاڵیی عێراق تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، ” کۆنووسێک دەدەمە دادگا پاڵپشت بۆ سکاڵەکەم، لەبارەی ڕێژەی جیابوونەوە و ئەو کەسانەی کە جیابوونەتەوە، لەوانە ئامارى جیابوونەوە لە ساڵى 2023 لە عێراق”.

ئەو پارێزەرە پێشتر باسی لەوەکردەوە، مەرجەکانی فرەژنی لە هەرێمی کوردستان کە لە یاساکەدا هاتووە، لە بنەڕەتدا پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامە، چونکە زۆر ئەستەمە هەر پێنج مەرجەکە بەیەکەوە بەدیبێت.

بەگوێرەى هەمواری یاسای فرەژنی لە پەرلەمانی کوردستان، کە لە مادەی 7ی یاساکەدا کراوە، هێنانى ژنى دووم بەبێ ڕەچاوکردنى ئەو مەرجانە، سزاکەى بەندکردنە بۆ ماوەى ساڵێک بەبێ ئەوەى دادوەر بتوانێت جێبەجێکردنى سزاکە ڕابگرێت و 10 ملیۆن دیناریش سزاى پێبژاردن دەدرێت.

ئەو مەرج و سزایانەى کە لە هەرێمى کوردستان بۆ هەموارى یاسای بارى کەسێتى ژمارە 188ى ساڵى 1959 زیاد کراون، لە عێراق نین.

لە یاساکەی عێراق تەنیا دوو مەرج هەن بۆ هێنانى ژنى دووەم کە بریتین لەوەی کچەکە گەیشتبێتە تەمەنى 18 ساڵى و دادوەریش ڕێگە بە هاوسەرگیرییەکە بدات، هاوسەری یەکەم بۆی نییە سکاڵا بکات، بەڵام لە هەموارەکەی هەرێمی کوردستان ئەو بڕگەیە لادراوە.

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
پێشت هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
شارەوانی سلێمانی باس لە تاپۆکردنی ئەو گەڕەکانە دەکات کە فۆڕمن
دواتر شارەوانی سلێمانی باس لە تاپۆکردنی ئەو گەڕەکانە دەکات کە فۆڕمن
پەیوەندیدار