نرخی ماددە خۆراکییەکان لە بازاڕەکاندا جێگیر دەکرێت



وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەکی وزاری بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراک پێکهێنراوە و لە شەش فەرمانگە پێکهاتووە، لە بازاڕەکانی عێراق بە دواداچوون دەکەن.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر ڕێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لیژنەیەکی وزرای کە نوێنەری شەش فەرمانگەی تێدا بەشدارن، نرخی ماددە خۆراکییەکان لە بازاڕەکانی عێراق دیاریدەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەکە بە شێوەیەکی ورد بە پشتبەستن بە نرخی جیهانیی ماددەکان و کرێی گواستنەوەی وشکانی و ئاوی، نرخەکان لە بازاڕدا دیاری دەکەن، وردبینی و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی پلاندانان و کشتوکاڵ و پیشەسازییدا دەکەن و سەقامگیری ئابووری بۆ بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراق دروستدەکەن.

محەمەد حەنون، ئەوەشی ڕوونکردەوە، تیمی بەدواداچوونی بازاڕەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی بە هاوکاری لایەنە ئەمنییەکان، ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ نرخی بازاڕی ناوخۆیی دەکەن، ڕاپۆرت بۆ دیوانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادە دەکەن، چاودێری هەر بەرزبوونەوەی نرخێک دەکەن، ڕێوشوێنی گونجاو دەگرنەبەر.

وەزارەتی پەروەردە دەستپێکردنی تاقیکردنەوە بەراییەکان ڕادەگەیەنێت
پێشت وەزارەتی پەروەردە دەستپێکردنی تاقیکردنەوە بەراییەکان ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی پەروەردە ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە: بەرپرسیارێتی کەموکوڕییەکان هەڵناگرین
دواتر وەزارەتی پەروەردە ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە: بەرپرسیارێتی کەموکوڕییەکان هەڵناگرین
پەیوەندیدار