دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخران و شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش پەیامی هەیە



شانه‌ی راگەیاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، بەهۆی هێرشەكەی ئه‌مشه‌وه‌وە، ئۆتۆمبێلەكەی بەرپرسانی حەشدی شەعبی بە تەواوی سووتاوە و ئەوانەی ناویشی هەموویان گیانیان لە دەستداوە و تیمێکی تایبەتیش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان دەکات و سەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغداش داخران.

شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ده‌ڵێت: “تیمێكی تایبەتمەند لە هێزە تایبەت و ئەمنییەكان پێكهێنراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێك لە ناوچەی مەشتەل لە بەغدا”.

دەشڵێت:” بەهۆی هێرشەكەوە، ئۆتۆمبێلەكەی بەرپرسانی حەشدی شەعبی بە تەواوی سووتاوە و ئەوانەی ناویشی هەموویان گیانیان لە دەستداوە”

ئەمشەو چوارشەممە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤، لە ناوچەی مەشتەلی بەغدا هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و سێ کەسی تێدابوون کە هەرسێکیان کوژران، هەروەها میدیای کەتائبی حزبوڵڵای عێراقی بڵاویکردووەتەوە کە ئەبو باقر ئەلساعدی و ئەرکان ئەلعلیاوی، کە دوو فەرماندەی حزبوڵان و بەرپرسن لە گواستنەوەی چەک و ئۆپراسێۆنەکانی دەرەوە، لە هێرشەکەی ناوچەی مەشتەل لە بەغدا کوژران.

بەپێی زانیارییەکان فیرقەی خاص لەناوچەی سەوزی بەغداد بڵاوەی پێکرا بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و سەرجەم دامەزراوە دیپلۆماسی و نێردەی وڵاتان.

هەروەها حکومەتی عێراق تەواوی ناوەندە دیپلۆماسیەکان و نێردەی وڵاتانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی ئەرکی پاراستنیان لەئەستۆی حکومەتە و رێگە بەهیچ کاردانەوەیەک نادەن دژیان

هەروەها سەرجەم دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا داخران.

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەك کۆتایی دێت
پێشت ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەك کۆتایی دێت
زانیاری نوێ لەبارەی تەقینەوەکانی بەغدا گەیشت
دواتر زانیاری نوێ لەبارەی تەقینەوەکانی بەغدا گەیشت
ەیوەندیدار