لیرەی تورکی زیاتر دابەزی



دوابەدوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا بەهای لیرە زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بوو بە سێ هەزار و 60 لیرە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای لیرەی تورکی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک  لە دەست لەکارکێشانەوەی حەفیزە گایا ئەرکان پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا دێت.

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی دراودا بەهای لیرە زیاتر دابەزی بە جۆرێک 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر سێ هەزار و 60 لیرەی تورکی بوو، ئەمەش ئاستێکی بەرزی دابەزینی لیرەی تورکییە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا.

پیشبینی دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی هەڵئاوسان پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی تورکیا گۆڕانکاری لە ڕێژەی سوودی بانکەکان بکات، کە پێشتر بووە هۆی زیاتر هەڵئاوسان و دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار،

فاتیح کاراهان پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی تورکیا لەدوای دەستبەکار بوونی لە یەکەم لێدوانیدا رایگەیاند، سەقامگیری نرخەکان کاری لە پێشینەی بانکی ناوەندییە.

بەپێی پێگەی بلومێرگ ، پێشبینی ئەوە دەکرێت کەمکردنەوەی رێژەی سود لە تورکیا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دوا بکەوێت.

شارەزایەكی كەشناسی زانیاری لەسەر بڕی باران و وشكەساڵی بڵاودەكاتەوە
پێشت شارەزایەكی كەشناسی زانیاری لەسەر بڕی باران و وشكەساڵی بڵاودەكاتەوە
قوباد تاڵەبانی باسی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەگەڵ وەزیری بەرگری توركیا دەكات
دواتر قوباد تاڵەبانی باسی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەگەڵ وەزیری بەرگری توركیا دەكات
ەیوەندیدار