شارەزایەكی كەشناسی زانیاری لەسەر بڕی باران و وشكەساڵی بڵاودەكاتەوە


شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، هیچ مەترسییەک بۆ ڕوودانی وشکەساڵی له گەرمیان نییە و دەشڵێت: “چەند شەپۆلێكی باران بارین بەڕێوەن و بڕی باران بارین لە چەند ناوچەیەك دەگەیەنێتە سێ‌ هێندەی ساڵی ڕابردوو”.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکه دەنگۆی وشکەساڵی بۆ ناوچەکانی گەرمیان بڵاوبۆتەوە، بەڵام هیچ مەترسییەک بۆ ڕوودانی وشکەساڵی له گەرمیان نییە.

وتیشی، “بە پێچەوانەوە لە هەموو ناوچەکان بارانی باش باریوە، تەنها چەند ناوچەیەکی کەمی دەورووبەری ناحییەی جەبارە نەبێت لە باشووری گەرمیان تا ئێستا بارانی پێویست نەباریوه”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینیی دەکەین لە نێوان ( 14 تاوەکو 25 ی ئەم مانگە) چەند شەپۆلێکی بەهێزی بارانی باش لە دەریای سوورەوە ناوچەکە بگرێتەوە و بڕی بارانی باریوی ئەمساڵ لە ناوەڕاست و باشووری گەرمیان بەراورد بە پارساڵ زیاتر بکات و لە ناوچەکانی باکووری گەرمیانیش ڕێژەی باران بگاتە سێ هێندەی پارساڵ.

ڕێژەی تووشبوون بە سالاسیمیا بەڕێژەیەکی زۆر کەمیکردووە.
پێشت ڕێژەی تووشبوون بە سالاسیمیا بەڕێژەیەکی زۆر کەمیکردووە.
لیرەی تورکی زیاتر دابەزی
دواتر لیرەی تورکی زیاتر دابەزی
پەیوەندیدار