کچێکی کورد بوو بە گۆڵکاری مێژوویی خولی تۆپی پێی ژنانی سعوودیە



شۆخان نورەدین، کچە یاریزانی کورد لە دوایین یاریی یانەکەی، مێژوویەکی گەورەی تۆمار کرد و کاتێک ڕووبەڕووی یانەی ڕیاز بوونەوە، یارییەکەشیان بە حەوت گۆڵ بردەوە.

لەم یارییەدا شۆخان کە بە “هالاندە کچەکە” ناسراوە، توانی هاتریکێکی دیکە لە کاروانی یاریکردنی بنووسێتەوە و لە هەمان کاتدا ناوی خۆی لە مێژووی خولی تۆپی پێی ژنانی سعوودیە تۆمار بكات.

شۆخان لە ماوەی تەنیا دوو وەرزدا ۵۲ گۆڵی تۆمار کردووە و بە فەرمی بە گۆڵکاری مێژوویی خولی تۆپی پێی ژنانی سعوودیە هەڵبژێردراوە.

شۆخان لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٠-ە و لە کەرکووک لەدایک بووە کە لە ئێستادا لە یانەی مانگی سعوودی لە پۆستی هێرشبەر یاری دەکات.

خنکاندنی سلێمانی
پێشت خنکاندنی سلێمانی
رێوشوێنی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەگیرێتە بەر
دواتر رێوشوێنی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەگیرێتە بەر
ەیوەندیدار