رێوشوێنی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەگیرێتە بەر



پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە داهاتوودا میکانیزمێک جێبەجێدەکەن کە لە رێگەیەوە تەنها گەشتیاری راستەقینە دەتوانێت دۆلار بەدەستبهێنێت و رێگری لەو کەسانە بکرێت بە ناوی گەشتیارەوە دۆلار بە نرخی فەرمی وەردەگرن.

ئەمشەوی سێشەممە، عەلی عەلاق، پاریزگاری بانکی ناوەندی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆندا رایگەیاند:” بەراورد بە سەرەتای ساڵی 2023 رێژەی هەڵئاوسان زۆر کەمکراوەتەوە، لە ئێستاشدا پڕۆسەی پارەدارکردنی دەرەکی بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت و هەموو هاوردەکاران و بازرگانان دەتوانن بە نرخی فەرمی دۆلار وەربگرن”.

دەشڵێت:” بانکی ناوەندی هیچ کێشەیەکی لە دابینکردن و فرۆشتنی دۆلاردا نییە، بەڵام هەندێک گروپ هەوڵدەدەن خۆیان بەدووربگرن لە سەکۆی فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ خۆلادان لە باج و گومرگ یان بۆ کاری بازرگانی نایاسایی”.

راشیگەیاندووە:”بەمزوانە میکانیزمێکی نوێ کارا دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی تەنها گەشتیاری راستەقینە بتوانن دۆلار وەربگرن و رێگری لەو کەسانە بکرێت بە ناوی گەشتیارەوە دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن”.

عەلی عەلاق، پاریزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکی ناوەندی یەدەگی پێویستی هەیە و لە دۆخێکی جێگیردایە بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکان بۆ کڕینی دۆلار.

کچێکی کورد بوو بە گۆڵکاری مێژوویی خولی تۆپی پێی ژنانی سعوودیە
پێشت کچێکی کورد بوو بە گۆڵکاری مێژوویی خولی تۆپی پێی ژنانی سعوودیە
پەروەردەی سلێمانی داوای مامۆستای وانەبێژ دەکات
دواتر پەروەردەی سلێمانی داوای مامۆستای وانەبێژ دەکات
ەیوەندیدار