ڕۆژی تاوتوێکردنی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی دەستنیشان کرا



بڕیارە هەفتەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکات کە لەسەر دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان تۆماریکردووە.

بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو (19ی ئایار) دانیشتنی یەکەمی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت کە لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆماری کردووە.

لە سکاڵاکەدا داوا لە دادگا کراوە بڕیاری نادەستووریبوونی ماددەی 2ی سیستمی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات و فەرمانیش بۆ ڕاگرتن و هەڵپەساردنی ڕێکارەکانی کۆمسیۆن سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربکات.

سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت تایبەتە بە شێوازی دابەشکردنی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا.

بڕیاربوو ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە دوابخرێت، بە تایبەتیش دوای ئەوەی ڕێکارەکانی کۆمسیۆن ڕاگیران.

پەرواز حسێن تووشی شێرپەنجە بووە
پێشت پەرواز حسێن تووشی شێرپەنجە بووە
پەرلەمانتارێکی عێراق بەفیڕۆدانی ملیارەها دۆلار لە پڕۆژەیەکی خەیاڵی ئاشکرا دەکات
دواتر پەرلەمانتارێکی عێراق بەفیڕۆدانی ملیارەها دۆلار لە پڕۆژەیەکی خەیاڵی ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار