پەرواز حسێن تووشی شێرپەنجە بووە



هونەرمەند پەرواز حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تووشبوونی بە شێرپەنجە بڵاوکردەوە، ئەمەش لە کاتێکدا لە ماوەی ڕابردوو چەند هونەرمەندێکی دیکە تووشی هەمان نەخۆشی بوون.

پەرواز حسێن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، هەمیشە بە قەدەری خوا ڕازیم کە چیم بۆ دادەنێت، لەگەڵ شێرپەنجەى ڕیخۆڵە دەجەنگم.

دەشڵێت، بە هەر هۆکارێک توشی ئەو نەخۆشیە بووم قبوڵمە، دوعاى خێرمان بۆ بکەن.

پەرواز حسێن لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٩ە لە قەڵادزێ، گۆرانیبێژێکی کوردە کە بە دەنگی خۆش لە وەرزی دووەمی بەرنامەی تەلەفزیۆنی کەناڵی MBC بە ناوی “ئەرەب ئایدڵ”ی ٢٠١٣ بەشداری کردوو و ناوبانگێکی باشی پەیداکرد، ئێستا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بەشێک لە هونەرمەندانی هەرێمی کوردستان دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوون.

هونەرمەند بەیان مەحمود بۆمبا ساڵی ڕابردوو تووشبوونی بە شێرپەنجە بڵاوکردەوە، دواتر بە تەندروستییەکی باشەوە دەرکەوتەوە و بەشداری چەند کارێکی کرد، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا جارێکی دیکە دۆخی تەندروستی تێکچووە و لە نەخۆشخانەیە.

سەرۆک کۆمار بەرەو بەحرەین بەڕێکەوت
پێشت سەرۆک کۆمار بەرەو بەحرەین بەڕێکەوت
ڕۆژی تاوتوێکردنی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی دەستنیشان کرا
دواتر ڕۆژی تاوتوێکردنی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی دەستنیشان کرا
پەیوەندیدار