سەرۆک کۆمار بەرەو بەحرەین بەڕێکەوت



سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لە كۆنفرانسی لوتكەی عەرەبی بەرەو بەحرەین بە ڕێکەوت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، د. لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق بەرەو شانشینی بەحرەین بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی كۆنفرانسی لوتكەی عەرەبی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ وڵاتی بەجێهێشت و بەرەو شانشینی بەحرەین بەڕێكەوت.

ئەماژەی بەوەشکرد، سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ بەشداریكردنە  لە كارەكانی كۆنفرانسی لوتكەی عەرەبی.

ئەگەر مام جەلال بووایە چى دەکرد؟
پێشت ئەگەر مام جەلال بووایە چى دەکرد؟
پەرواز حسێن تووشی شێرپەنجە بووە
دواتر پەرواز حسێن تووشی شێرپەنجە بووە
پەیوەندیدار