لە سلێمانی هەلی دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژ ڕاگەیەنرا



بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی هەلی دامەزراندنی 4 مامۆستای وانەبێژ بۆ خوێندنگەیەكی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕادەگەیەنێت و جەختیشدەكاتەوە، كە وانەكان بە عەرەبین و دەبێت زمانی عەرەبی بزانێت.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ ئەو دەرچووانەی دەیانەوێت وەك وانەبێژ دابمەزرێن ڕایگەیاندووە، “ئامادەیی حەسەکە، کە خوێندکارەکانی لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانن و شێوازی خوێندنیان بەزمانی عەرەبییە، پێویستیان بە دوو وانەبێژ هەیە بۆ وانەکانی (فیزیا و کیمیا).

ڕاشیگەیاندووە، دەبێت خوازیار دەرچووی زانكۆ بێت و زمانی عەرەبی بزانێت، لەبەرئەوەی وانەکان بەزمانی عەرەبی دەوترێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “پێویستمان بە دوو وانەبێژی هونەر هەیە لە پسپۆڕی موزیک”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەرکەس ئارەزوومەندە، دەتوانێت سبەینێ چوار شەممە ڕێکەوتی ۷ ی ۲ ی ۲۰۲٤ کاتژمێر (٨:٣٠ ی بەیانی تا ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ) سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاک بکات بۆ وەرگرتنی فۆڕمی وانەبێژی.

جەختیشی كردۆتەوە، پسپۆڕیەکان و مەرجەکان دیاریکراون تەنها ئەو دەرچووانە سەردانمان بکەن، کە مەرج و پسپۆڕییەکان دەیانگرێتەوە.

 

زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور دەستگیرکران
پێشت زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور دەستگیرکران
خەڵاتی (ماندێلا) بە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەخشرا
دواتر خەڵاتی (ماندێلا) بە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەخشرا
ەیوەندیدار