خەڵاتی (ماندێلا) بە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەخشرا



دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەهۆی “سەرکەوتنی لە جێبەجێ کردنی ڕێکارە یاساییەکانی لێکۆڵینەوەی تۆمەتباران” لەلایەن تۆڕی دادپەروەری بەندییەکان خەڵاتی نێودەوڵەتی (ماندێلا)ی پێ بەخشرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، جێبەجێ کردنی ڕێکارە جیهانیەکانی تایبەت بەکاتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی تۆمەتباران و تۆمارکردنی ئەو ڕێکارانە لەڕێگەی کامێراوە، بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم، کە دامەزراوەیەکی نیشتمانییە بۆ ئارامی و سەقامگیری ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەم هۆیەشەوە خەڵاتی (ماندێلا)ی لەلایەن ڕێکخراوی ( تۆڕی دادپەروەری بەندییەکان) پێ بەخشرا.

لەسەر ئاستی جیهان، خەڵاتی (ماندێلا) پێشکەش بەو دامەزراوانە دەکرێت، کە سەرکەوتوون لە جێبەجێ کردنی ڕێکارە یاساییەکانی لێکۆڵینەوەی تۆمەتباران، دەزگای ئاسایش سەرجەم ڕێکارە نێودەوڵەتییەکانی تۆمارکردنی ڕەوتی لێکۆڵینەوەی لە ڕێگەی کامێرا و تۆمارکردنەوە پیادە کردووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم جەختیشی كردۆتەوە، دەزگای ئاسایش دامەزراوەیەکە بۆ ئارامی و سەقامگیری، بەردەوامە لە جێبەجێ کردنی ڕێکارە یاساییە باڵاکان.

لە سلێمانی هەلی دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژ ڕاگەیەنرا
پێشت لە سلێمانی هەلی دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژ ڕاگەیەنرا
“غیابدانی مامۆستایانی بایکۆتکار قەیرانێکی گەورەتر دروست دەکات”
دواتر “غیابدانی مامۆستایانی بایکۆتکار قەیرانێکی گەورەتر دروست دەکات”
ەیوەندیدار