زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور دەستگیرکران



بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندانەکەی سبەینێ چوار شەممە ٧/ ٢/ ٢٠٢٤، زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور دەستگیرکران.

شنە عەلی، مامۆستای ناڕازی لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، “ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون، هەرگیزچاوەڕێی ئەوەمان لەو دەسەڵاتە نەدەکرد، کە مامۆستایان داوای مافی خۆیان دەکەن دەستگیربکرێن”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر پەروەردە بەو فشارانە بیەوێت بگەڕێینەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، ئەوا ئێمە شانازی بەو سزایانەوە دەکەین و بایکۆت ناشکێنن و لە دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانمان بەردەوام دەبین.

لای خۆشیەوە، مامۆستا عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی بۆ (خەڵك) پشتڕاستی كردەوە، ” 5 بۆ 6 ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور دەستگیر كراون”.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە چەند مامۆستایەكی ئەندام لە ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی و شارەزوور، بەڵام پەیوەندییەكان بەردەست نەبوون.

 

 

تەندروستی بۆ كارتی “هەژماری من” فەرمانبەران ئاگادار دەكاتەوە
پێشت تەندروستی بۆ كارتی “هەژماری من” فەرمانبەران ئاگادار دەكاتەوە
لە سلێمانی هەلی دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژ ڕاگەیەنرا
دواتر لە سلێمانی هەلی دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژ ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار