هێزەکانی سووریای دیموکرات: شەش ئەنداممان شەهید بوون



هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە ئاکامی هێرشی درۆنێکی بۆبڕێژکراودا شەش ئەندامی هێزەکانیان گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاویکردەوە، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشقەوە لە دێرزور، بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر ئەکادیمیایەکی مەشق لە کێڵگەی نەوتی عومەر.

ڕوونیشیکردەوە لە هێرشەکەدا کە بە تیرۆریستی وەسفی کردووە، شەش ئەندامی هێزەکانیان شەهید بوون.

پێشتر ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردبووەوە لە هێرشەکەدا پێنج ئەندامی کۆماندۆی هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 20ی دیکەش برینداربوون و بەرپرسیارێتی هێرشەکەشی خستە ئەستۆی “مقاوەمەی ئیسلامی”، کە بە گروپەکانی سەر بە ئێران هەژمار دەکرێن.

بانکی ناوەندیی ٢٠٧ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، نرخی دۆلاریش دابەزی
پێشت بانکی ناوەندیی ٢٠٧ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، نرخی دۆلاریش دابەزی
پێنج ئەندامی کۆماندۆی ڕۆژئاوا لە هێرشێکی درۆندا کوژران
دواتر پێنج ئەندامی کۆماندۆی ڕۆژئاوا لە هێرشێکی درۆندا کوژران
ەیوەندیدار