لە ڕۆژی بەرەگاربوونەوەی شێرپەنجە ئامارەکانی تووشبوون و چارەسەرکردن ئاشکرا کرا



د.سەباح هەورامی ئاماری چارەسەرکردنی تووشبوانی شێرپەنجە لەماوەی ١٦ ساڵی ڕابردودا خستەڕوو، کە زیاتر لە ٤٦ هەزار و ٧٥١ تووشبووی شێرپەنجە چارەسەریان بۆ کراوە.

ئەمڕۆ، لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی، بە بۆنەی ٤ی شووبات، ڕۆژی جیهانی چارەسەریی شێرپەنجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە تا ٢٠٢٣، زیاتر لە ٤٦ هەزار و ٧٥١ تووشبووی شێرپەنجە چارەسەریان بۆ کراوە، داواشیکرد، کە حکومەت بودجە و ئامێری تایبەتیان بۆ دابینبکات بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری هاوڵاتییان بکەن.

لە سەرەتای کۆنگرەکەدا، د.سەباح ئاماژەی بەوەدا، پشکنینی پێشوەخت بۆ شێرپەنجە یەکێکە لە کلیلە چارەسەرییەکانی نەخۆشییەکە، گەر هەر کەسێک ئەو پشکنینانە ئەنجامبدات ئەوا لە نێوان مردن و ژیاندا، ژیان و سەرکەوتن هەڵدەبژێرێت، بە دڵنیاییەوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر قۆناغەکانی دیکەی داهاتووی تووشبووەکە نابێت.

دواتر ئاماری تووشبوانی سەرجەم جۆرەکانی شێرپەنجە خرایە ڕوو کە ٤٦ هەزار و ٧٥١ نەخۆش بووە، لەو ژمارەیە ١٨.١٪ ی شێرپەنجەی مەمک ، ٦.٣٪ شێرپەنجەی قۆلۆن، ٦.١٪ شێرپەنجەی سییەکان، ٥.٢٪ شێرپەنجەی پرۆستات لە خانماندا بووە، ئەم جۆرانەش لە باوترین جۆری شێرپەنجەن لە ناوچەکەدا و دەتوانین پشکنینی پێشوەختەی بۆ بکەین.

د.سەباح ئاماژەی بەوەشدا، بەداخەوە لە ئێستادا نەخۆشی شێرپەنجە ڕوو لە زیادبوونە، بەتایبەت شێرپەنجەی خوێن و شێرپەنجەی مێشک لە منداڵاندا، هاوکات داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات بە چاوی گرنگییەوە تەماشای ئەم بابەتە بکات، بودجە و ئامێری تایبەتی بۆ دابین بکات بۆ ئەوەی بتوانن بە سەرکەوتووی خزمەت بە هاووڵاتییان بکەن.

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی هیوا، تا ئێستا ٢٥ هەزار و ٦٩٧ تووشبوو چارەسەریان بۆ کراوە، کە ٦١٪ لەناو پارێزگای سلێمانییە و ٣٩٪ پارێزگاکانی دیکەیە، هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو نەخۆشانەی لەو ناوەندەدا چارەسەر وەردەگرن، بە ئامێری تیشکی تایبەت بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە و پێداویستی تایبەت چارەسەریان بۆ دەکرێت.

ئەمریكا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی دیكە لە گرووپە چەكدارەكان دەكات
پێشت ئەمریكا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی دیكە لە گرووپە چەكدارەكان دەكات
پەروەردەی سلێمانی هۆكاری مردنی خوێندكارەكەی ڕاگەیاند
دواتر پەروەردەی سلێمانی هۆكاری مردنی خوێندكارەكەی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار