پەروەردەی سلێمانی هۆكاری مردنی خوێندكارەكەی ڕاگەیاند



بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هۆكاری مردنی خوێندكارەكەی پۆلی 6ی بنەڕەتی بەهۆی “غازی سۆپاوە نەبووە” بەڵكو بەهۆی نەخۆشییەوە بووە.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی بەبۆنەی گیانلەدەستدانی (لەوەند كاروان)ی خوێندكاری پۆلی 6ی بنەڕەتی لە خوێندنگەی (چەقڵاوا) پرسەنامە و پەیامی ماتەمینی بڵاوكردەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “پرسە و ماتەمینی خۆمان ڕادەگەیەنین بەهۆی كۆچی دوایی خوێندكاری ئازیز (لەوەند كاروان ) قوتابی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی لەقوتابخانەی چەقڵاوای سنوری بەڕێوەبەرێتیمان، لەدەستدانی ئەم قوتابییە ئازیزە خەمێكی قوڵی لەدڵ و دەرونمان دروستكرد، هاوخەمی بنەماڵە ئازیزەكەیانین و داواكارین لەخوای گەورە سەبوریان بدات، دواناخۆشی بنەماڵەكەیان بێت”.

ئاشكراشی كردووە، “بۆ ڕای گشتی ڕوون دەكەینەوە، كە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری دەركەوت، كە كۆچی دوایی ئەم قوتابییە ئازیزەمان بەهۆی غازی سۆپاوە نەبووە، بەڵكو هۆكاری نەخۆشی بووە”.

جەختیشی كردۆتەوە، هیچ قوتابیەك لەسنوری پەروەردەكەمان تووشی تەنگەنەفەسی نەبوون و نەبراون بۆ نەخۆشخانە.

لە ڕۆژی بەرەگاربوونەوەی شێرپەنجە ئامارەکانی تووشبوون و چارەسەرکردن ئاشکرا کرا
پێشت لە ڕۆژی بەرەگاربوونەوەی شێرپەنجە ئامارەکانی تووشبوون و چارەسەرکردن ئاشکرا کرا
یەکەم پارێزگای عێراق پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی هەڵبژارد
دواتر یەکەم پارێزگای عێراق پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی هەڵبژارد
ەیوەندیدار