ئەمریكا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی دیكە لە گرووپە چەكدارەكان دەكات



ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی دیكە بۆ سەر هێزە چەكدارەكانی سەر بە ئێران دەكات و ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكانی شەوی هەینی كۆتایی هێرشەكان نین.

جەیك سوڵیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، هەر كات هێرش بكرێتە سەر هێزەكانی ئەمریكا، وەڵامی توندیان دەبێت و بێ‌ وەڵام نابن.

ڕاشیگەیاندووە، پلانمان هەیە هێرشی زیاتر بكەین، چونكە هێرشەكانی شەوی هەینی كۆتایی هێرشەكان نین.

وتوشیەتی، “هێرشەكانی شەوی هەینی، توانای گرووپە چەكدارەكانی نزكی لە ئێرانی لاواز كردووە، بەڵام شەڕێكی فراوانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، هیچ ئاماژەیەك نییە لەسەر ئەوەی ئێران سیاسەتی خۆی سەبارەت بە گرووپە چەكدارەكان گۆڕیبێت

بارزانی پێشوازی لە نەقیبی پارێزەرانی عێراق دەكات
پێشت بارزانی پێشوازی لە نەقیبی پارێزەرانی عێراق دەكات
لە ڕۆژی بەرەگاربوونەوەی شێرپەنجە ئامارەکانی تووشبوون و چارەسەرکردن ئاشکرا کرا
دواتر لە ڕۆژی بەرەگاربوونەوەی شێرپەنجە ئامارەکانی تووشبوون و چارەسەرکردن ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار