توركیا بارەگای هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان بۆردومان دەكات



ئه‌مڕۆ هەینی سوپای توركیا بۆ جارێكی دیكە هێرشی كردەوە سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار كارمه‌ندی ئاسایش گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

ئاژانسی (هاوار نیوز) بڵاویكردەوە، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی توركیا له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌رده‌وامن له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مرۆیی و ئه‌منی دژ به‌ داعش له‌ كامپی هۆڵ.

لای خۆشیەوە، ئاسایشی ناوخۆی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌، چوار كارمه‌ندی ئاسایش گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ بریندار بوو”.

ڕاشیگەیاندووە، ئه‌م هێرشه‌ پشتیوانی ڕوون و ئاشكرای ده‌وڵه‌تی توركیایه‌ بۆ چه‌كدارانی داعش.

ئاشكراشی كردووە، “ئه‌م هێرشه‌ی توركیا بۆئه‌وه‌یه‌ هێزه‌كانی ئاسایش سه‌رقاڵ بكات و نه‌توانن ڕووبه‌ڕووی تیرۆرستان ببنه‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌ كۆشش و ئیراده‌یه‌كی زیاتر له‌ جاران بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كانیاندا، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئه‌ركه‌كانیان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی سێ‌ مانگە توركیا هێرش و پەلاماردانەكانی بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان چڕكردۆتەوە و چەندین دامەزراوەی ئابووری و تەندروستی و كارەبا و وزەی كردۆتە ئامانج.

لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا لە هێرشێكی توركیا بۆ سەر هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، كە لە كاتی مەشق و ڕاهێناندا بوون نزیكەی 20 كەس كوژران و بە دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئیلۆن ماسك خاوەنی 184 ملیار دۆلارە… لەكوێ‌ ئەو پارەیە دادەنێت؟
پێشت ئیلۆن ماسك خاوەنی 184 ملیار دۆلارە… لەكوێ‌ ئەو پارەیە دادەنێت؟
واژۆی ٨١ پەرلەمانتار بۆ مووچەی فەرمانبەران درایە سودانی
دواتر واژۆی ٨١ پەرلەمانتار بۆ مووچەی فەرمانبەران درایە سودانی
ەیوەندیدار