واژۆی ٨١ پەرلەمانتار بۆ مووچەی فەرمانبەران درایە سودانی



واژۆی ٨١ پەرلەمانتار بۆ پێدانی مووچەی ڕاستەوخۆ بە فەرمانبەرانی هەرێم درایە سەرۆك وەزیرانی عێراق.

بەپێی یاداشتێك، كە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاڕاستەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە، واژۆی ٨١ پەرلەمانتار ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی كراوە و داوای لێدەكەن هەمواری بودجە خێراتربکرێت و بەزووترین کات دەست بەکارەکانیان بکەن.

هەر لە یاداشتەكەدا داوا لە سودانی كراوە مووچەخۆرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لە ڕێگای کارتی بانکییەوە مووچەیان پێبدرێت”.

پێشتر بەغدا لەسەر ڕەزامەندیدا فەرمانبەرانی هەرێمیش مانگانە مووچەکانیان پێبدرێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق لە کات و ساتی خۆیدا، بەڵام حكومەتی هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم ئەوە ڕەتدەكەنەوە و داوا دەكەن پارەی بودجە بدرێتە هەرێم و خۆی مووچە دابەش بكات.

 

توركیا بارەگای هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان بۆردومان دەكات
پێشت توركیا بارەگای هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان بۆردومان دەكات
داهاتی نەوتی مانگێك 8 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
دواتر داهاتی نەوتی مانگێك 8 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
ەیوەندیدار