ئاڵتون بەرزترین نرخ تۆماردەكات



جارێكی دیكە نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكاتەوە و شارەزایەكی بواری زێڕ دەڵێت: “پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتر دەكەم”.

دانا وەرتی، شارەزای كاروباری زێڕ و خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی زێر بە بەراورد بە دوێنێ‌ زیاتر بەرزبۆتەوە و هەر ئۆنسەیەك زیاتر لە 25 دۆلاری چۆتە سەر و بووە بە 1814 دۆلار.

ڕاشیگەیاند، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بووە بە 390 هەزار دینار و عەیار 18 بووە بە 330 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكەم نرخی ئۆنسە بگاتە 1824 بۆ 1834 دۆلار و لەوە زیاتر بەرزنەبێتەوە و بە ئاستی دابەزینەوە هەژمار بكرێت، بەڵام ئێستا بۆ پاڵپشتی دابەزینی دیكە لە نرخی ئۆنسە خاڵی گەیشتن بە (1844 تا 1854 دۆلار) بە خاڵێكی دیكە دادەنرێت بۆ دابەزینی نرخەكە و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتر.

 

لە سەرچنار بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بەیەكیاندا دا
پێشت لە سەرچنار بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بەیەكیاندا دا
ئایا بونەوەری هەسارەكانی دیكە سەردانی زەوییان كردووە؟
دواتر ئایا بونەوەری هەسارەكانی دیكە سەردانی زەوییان كردووە؟
ەیوەندیدار