ئایا بونەوەری هەسارەكانی دیكە سەردانی زەوییان كردووە؟



ڕۆناڵد مۆڵتری بریكاری وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بۆ كاروباری هەواڵگری و ئاسایش ڕایدەگەیەنێت، تیمی كاری تایبەتی سەر بە پنتاگۆن، هیچ بەڵگەیەكی نەدۆزیوەتەوە لەسەر سەردانی بونەوەری هەسارەكانی دیكە بۆ زەوی.

مۆڵتری لە وەڵامی ڕۆژنامەواناندا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە:”سەنتەری شكاریی دیاردە دەگمەنەكان لە هەموو بوارەكاندا، لەم چەند مانگەی دواییدا سەدان ڕاپۆرتی نویی پێگەیشتووە سەبارەت دیاردە جیاجیاكان، بەڵام هیچ شتێكمان بەدی نەكرد كە ڕێگەيان بدات بوار بۆ گریمانەی ئەوە خۆش بكەن كە دیاردەكیان لە دەرەوەی هەسارەی زەوییەوە بووە”.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی پنتاگۆن:”هیچ شتێكم بەدی نەكردووە كە ئاماژە بێت بە ڕوودانی سەردانی بونەوەری هەسارەكانی دیكە بۆسەر زەوی، یان ڕووداوی كەشتی فەزایی كە لە هەسارەیەكی دیكەوە هاتبێت”.

تیمی كاری تایبەتی سەر بە پنتاگۆن، دیاردە نەناسراوە جیاجیاكان تاوتوێ‌ دەكات، تا ماوەیەك لەمەوبەریش تیمەكە ناوەكەی ئاماژەكردن بوو دیاردە ئاسمانییە نەناسراوەكان، بەڵام لە مانگی تەمموزی 2022وە، ڕێكخرایەوە و ناوەكەی بووە “نوسینگەی توێژینەوەی دیاردە دەگمەنەكان لە هەموو بوارەكان”، و ئەركی نوسینگەكەش لەئێستادا خۆی لە تاوتوێكردنی دیاردە دەگمەنەكاندا دەبینێتەوە، بە كۆكردنەوەی زانیاریی لەسەر دیاردە نەناسراوەكان لە ئاسمان و لەژێر ئاو و لەسەر ڕووی زەوی و بە هەمان شێوە لە فەزادا.

لە حوزەیرانی 2021، نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی نیشتمانی، كۆپییەكی نانهێنی ڕاپۆرتێكی بۆ كۆنگرێس بەرزكردەوە، سەبارەت بە دیمەنی تەنە فڕیوە نەناسراوەكان.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتبوو، دەزگای هەواڵگری ئەمریكایی لەئێستادا دەستەوستانە لە شیكردنەوەی ورد بۆ سروشتی تەنە فڕیوە نەناسراوەكان.

ڕاپۆرتەكە پشتی بە زانیارییەكانی پەیوەست بەو ڕووداوانە بەستووە كە لە ماوەی نێوان تشرینی یەكەمی 2004 و ئاداری 2021 ڕوویانداوە، لەو ماوەیەشدا 144 دیاردەی ئاسمانی نەناسراو تۆماركراون، 80 دیاردە لەوانە لەڕێی چەندان ئامێرەوە دۆزراونەتەوە و ئەوانی تر وەك خۆیان بە نادیاریی ماونەتەوە.

 

 

ئاڵتون بەرزترین نرخ تۆماردەكات
پێشت ئاڵتون بەرزترین نرخ تۆماردەكات
هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
دواتر هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
ەیوەندیدار