بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەم کردەوە



لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەم کردەوە و نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزبووەوە.

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 215 ملیۆن و 490 هەزار و 165 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 209 ملیۆن و 870 هەزار و 165 دۆلاری حەواڵە و تەنیا پێنج ملیۆن و 620 هەزار دۆلاری بە نەخت بووە.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی دۆلار لە بازاڕدا لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە 152 هەزار و 100 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆترین گەندەڵی تێدادەکرێت
پێشت عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆترین گەندەڵی تێدادەکرێت
کەشناسی: ئەمشەو بارستە هەوایەکی سارد دەگات و بەفر دەبارێت
دواتر کەشناسی: ئەمشەو بارستە هەوایەکی سارد دەگات و بەفر دەبارێت
ەیوەندیدار