کەشناسی: ئەمشەو بارستە هەوایەکی سارد دەگات و بەفر دەبارێت



کەشناسی ڕایگەیاند بە هۆی بارستە هەوایەکی ساردەوە پلەی گەرما بۆ سفر دادەبەزێت و بەفریش لە چەند ناوچەیەك دەبارێت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو بارستە هەوایەکى سارد ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و کاریگەرىیەکەی بۆ ماوەى چەند ڕۆژێك دەمێنێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بە هۆی شەپۆلە سەرماکەوە پلەى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلەى سیلیزى دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان بۆ سفر پلەى سیلیزى دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕاشیگەیاند، لەگەڵ هاتنى ئەو بارستە هەوایەدا بەفر و باران لە سەرجەمى ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتى هەرێم و بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى پارێزگاى سلێمانى دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمە باران هەیە و ناوچە شاخاوییەکانىشیدا بەفر و باران دەبارێت و لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوورو باکوورى ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى دهۆکیش ئەگەرى بەفر بارینى کەم هەیە .

 

بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەم کردەوە
پێشت بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەم کردەوە
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ و خوێندكارانى پۆلی ١٢ كۆده‌بنه‌وه‌
دواتر وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ و خوێندكارانى پۆلی ١٢ كۆده‌بنه‌وه‌
ەیوەندیدار