عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆترین گەندەڵی تێدادەکرێت



ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، پێوەرەکانی گەندەڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، زۆربەی وڵاتانی جیهان پێشکەوتنێکی کەمیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە کەرتی گشتیدا بەدەستهێناوە.

ئاماژەی بەوەکرد، پێوەرەکانی گەندەڵی بۆ دوانزەهەمین ساڵ لەسەریەک وەک خۆی ماوەتەوە، دوو لەسەر سێی وڵاتان نمرەکانیان لە خوار ٥٠ تۆمارکردووە واتە ئاستی گەندەڵی تیایاندا بەرزە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ “کێشەی جددی پەیوەست بە گەندەڵی”.

لای خۆیەوە فرانسوا ڤالێریان، سەرۆکی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکرد، گەندەڵی بەردەوام لە زیادبوون دەبێت تا سیستەمی دادوەری بتوانێت لێپرسینەوە لە ستەمکاران و ئەنجامدەرانی کردەوەی نایاسایی بکات و حکومەتەکان بخاتە ژێر چاودێرییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەر شوێنێک کاروبارەکان بە پێدانی بەرتیل بەڕێوەبچێت یان دەستوەردانی سیاسی تێدا بکرێت، ئەوە کاریگەری زیاتری لەسەر ژیانی خەڵک دەبێت.

پێوەرەکانی گەندەڵی کە ١٨٠ وڵات بەپێی ئاستی گەندەڵی کەرتی گشتی ڕیزبەندی کراون، دانیمارک بۆ ساڵی شەشەم لەسەر یەک لە پلەی یەکەمی لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە کەمترین ڕێژەی گەندەڵی تێدایە، فینلەندا دووەم و نیوزلەندا بە پلەی سێهەم دێت، واتە ئەم وڵاتانە لە باشترین وڵاتاندان لە سەروەری یاسا، بەهۆی ئەوەی سیستەمی دادوەرییان بە باشی کاردەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئێران و عێراق لە ڕیزبەندی ٢٣ وڵاتدان کە زۆرترین ڕێژەی گەندەڵی تێدایە.

عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ وڵاتێک ڕاگرت
پێشت عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ وڵاتێک ڕاگرت
بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەم کردەوە
دواتر بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەم کردەوە
ەیوەندیدار