هۆکاری زیادەی پەنجەی دەست و قاچ ئاشکرا کرا



توێژەران سەرکەوتوو بوون لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکی دەگمەن، کە بەهۆی گۆڕانی بۆماوەییەوە لە جینێک بەناوی (MAX) دروست دەبێت، وە دەبێتە هۆی لەدایکبوونی منداڵ بە پەنجەی قاچی زیادە.

ئەمەش جگە لە کەموکوڕییە جۆراوجۆرەکانی لەدایکبوون، لەوانە دەوری سەری گەورەتر لە تێکڕا (ماکرۆسێفالی) و کێشەکانی گەشەکردن کە پەیوەندییان بە گەشەکردنی بەردەوامی مێشکەوە هەیە، وەک ئۆتیزم.

لەم توێژینەوەیەدا یەکەمجارە پەیوەندی بۆماوەیی بەم نەخۆشییە دەستنیشان بکرێت، هاوکات زانکۆی لیدز بە هاوبەشی سەرۆکایەتی دەکات،.

توێژینەوەکە 3 کەسی لەخۆگرتووە کە ئەم تایبەتمەندییە فیزیاییانەیان هەیە، شیکاری DNA یان گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی باوی دەرکەوتووە کە بەرپرسە لە کەموکوڕیەکانی لەدایکبوونیان،

توێژینەوەکە لە گۆڤاری ئەمریکی بۆ جیناتی مرۆڤدا بڵاوکراوەتەوە، پێکوتەیەکیان دەستنیشانکردووە کە دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنی نیشانە دەمارییەکانی پەیوەست بەم نەخۆشییە بەکاربهێنرێت.

یەکێک لەو منداڵانەی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە پەنجەیەکی زیادەی نیشانداوە

بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ تاقیکردنەوەی کاریگەریی پێکوتەکە پێش ئەوەی بە چارەسەرێکی بژاردەیی هەژمار بکرێت.

تیمی توێژینەوەکە جەخت لەسەر گرنگی توێژینەوەی فرە پسپۆڕیی لەسەر نەخۆشییە دەگمەنەکان دەکاتەوە، کە هیوایەک بۆ تێگەیشتن و چارەسەری ئەگەری بۆ خێزانە تووشبووەکان دەڕەخسێنێت.

توێژەران پلانیان هەیە تاقیکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەو کەسانە بکەن کە گۆڕانکارییان لە جینی MAXدا هەیە، بۆ زیاتر تێگەیشتن لە تێکچوونەکە و هەڵسەنگاندنی کاریگەری چارەسەرە ئەگەرییەکان.

توێژەران هێشتا ناوی ئەم نەخۆشییەیان نەناوە و ناوی پێکوتەکەش جارێ بە نادیاری ماوەتەوە.

وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە
پێشت وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە
تۆماری بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەکات
دواتر تۆماری بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەکات
ەیوەندیدار