تۆماری بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەکات



ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری بەڕووی دەنگدەرەکانی واڵادەکات.

ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە دایکبووی (۲۰۰٦) و هەموو ئەو دەنگدەرانەی کەپێشتر خۆیان تۆمارنەکردوە بەشێوەی بایۆمتری پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری بەڕوویاندا دەكرێتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پڕۆسەکە سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە (٢⁄١) دەستپێدەكات و تاوەکو (٢⁄٢٠) بۆ ماوەی (20) ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئارەزوومەندانی پڕۆسەکە دەتوانن سەردانی یەکێک لە ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنیان و دروستکردنی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری بۆیان.

سەبارەت بە پێداویستیەکانی پڕۆسەکە دەڵێت: “بۆ تۆماركردنی بایۆمەتری پێویستە هاووڵاتی کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری (شارستانی و ڕەگەزنامە) و کۆبونی خۆراک و بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی پێبێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بڕیارە لە مانگی ئایار (5)ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت و بۆ ئەوەش بڕیارە سەرۆكایەتی هەرێم لە مەرسومێكدا ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بكات.

هۆکاری زیادەی پەنجەی دەست و قاچ ئاشکرا کرا
پێشت هۆکاری زیادەی پەنجەی دەست و قاچ ئاشکرا کرا
ئاوات شێخ جەناب: هەموو هەوڵێکمان داوە و سەرجەم بیانووەکانمان بڕیوە
دواتر ئاوات شێخ جەناب: هەموو هەوڵێکمان داوە و سەرجەم بیانووەکانمان بڕیوە
ەیوەندیدار