بەهای دینار، تمەن و لیرە دابەزین



هەڵکشانی بەهای دۆلار بەردەوامە و نرخی دراوی عێراق، ئێران و تورکیا لە بەرامبەری دابەزین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 152 هەزار و 700 دینار بەرزبووەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە بەهای دراوی تورکیا لە پاشەکشەی بەردەوامدایە لە بەرامبەر دۆلار و بۆ یەکەمجار نرخی 100 دۆلار گەیشتە سێ هەزار و 374 لیرە.

حاڵی دراوی ئێرانیش لە دراوی عێراق و تورکیا باشتر نییە و 100 دۆلار بە پێنج ملیۆن و 350 هەزار تمەنەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەو کەسانەی بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە دەکرد دەستگیرکران
پێشت ئەو کەسانەی بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە دەکرد دەستگیرکران
ڤەیپ بە یاسا قەدەغە دەکرێت
دواتر ڤەیپ بە یاسا قەدەغە دەکرێت
ەیوەندیدار