ئەو کەسانەی بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە دەکرد دەستگیرکران



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی عەرەبی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە كردبوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە سێ‌ تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن”.

پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، هەریەك لە تۆمەتباران، (ت، م، ج)، (م، ب، ك) و (س، ك، ش) کە ڕەچەڵەکیان عەرەبە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٢٠) لەیاسای بەخشین و چاندنی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی پرسی بودجە و مووچە کۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی پرسی بودجە و مووچە کۆدەبێتەوە
بەهای دینار، تمەن و لیرە دابەزین
دواتر بەهای دینار، تمەن و لیرە دابەزین
ەیوەندیدار