عێراق چەکی هاووڵاتیان دەکڕێتەوە



وەزارەتی ناوخۆ لەڕێگەی پلانێکەوە دەیەوێت دیاردەی چەک هەڵگرتن کەمبکاتەوە و بنبڕی ئەو دیاردەیە بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، تیمی راگەیاندنی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، ناوەندی داتای نیشتمانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆدا لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە عێراقدا بنبڕ بکەن.

روونیشی کردەوە، بەپێی پلانەکە پێشتر پرۆژەیاسایەک ئامادەکرابوو، و تایبەت بەو پرۆژە یاسایە ملیارێک دینار بۆ هەر فەرمانگەیەکی پۆلیس لە عێراق تەرخانکراوە، بۆ ئەوەی چەکی بێ مۆڵەت لە هاووڵاتیان بکڕنەوە و دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بە یەکجاریی بنبڕ بکەن.

لە داخستنی بازاڕدا دۆلار جارێکیتر بەرزبووەوە
پێشت لە داخستنی بازاڕدا دۆلار جارێکیتر بەرزبووەوە
کەروێشکە خەو یارمەتی مێشک دەدات
دواتر کەروێشکە خەو یارمەتی مێشک دەدات
پەیوەندیدار