کەروێشکە خەو یارمەتی مێشک دەدات



کەروێشکە خەو یان خەوی کورت، ئەو خەوەیە کە لەنێوان ٥ بۆ 30 خولەکدایە.

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەرکەوتووە، کە(کەروێشکە خەو) یان خەوی کورت لە ڕۆژدا، پەیوەندی بە زیادبوونی قەبارەی گشتی مێشکەوە هەیە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەنمان، قەبارە و کێشی مێشکمان بە ڕێژەی نزیکەی 5% لە هەر دە ساڵێکدا لە دوای تەمەنی 40 ساڵیدا بچووک دەبێتەوە، ئەمەش بەشدارە لە گۆڕانکاری کارکردنی هۆشیاری و بیرەوەریدا لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریخست، کە خەوتنێکی خێرا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت.

توێژەران توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا لەنێوان ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە ناخەون یان خەوی کورتییان نییە لەگەڵ ئەو کەسانەی ڕۆژانە جارێک یان زیاتر لەم جۆرە خەوەیان هەیە، دەرکەوتووە قەبارەی مێشک گەورەترە لەو کەسانەی کە خەوتون بە ڕێژەی ٢.٦ بۆ ٦.٥ ساڵ ، بە بەراورد بەو کەسانەی کە نەخەوتوون، هەرچەندە هیچ پەیوەندییەک بە ئەدای مەعریفی وەک کاتەکانی کاردانەوە نەبووە.

دکتۆر ڤیکتۆریا گارفیڵد، نووسەری باڵای توێژینەوەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: “دۆزینەوەکانمان ئەوە دەردەخەن کە، بۆ هەندێک کەس، ڕەنگە خەوی کورت لە ڕۆژدا بەشێک بێت لەو مەتەڵە ،کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی تەندروستی مێشک لەگەڵ تەمەنماندا”.

توێژەرانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن و زانکۆی کۆماری ئۆرۆگوای دەرئەنجامەکانی تەندروستی و کارکردی مەعریفییان شیکردەوە لە نێوان ئەو کەسانەی کە بۆماوەیییان هەیە بۆ ئەوەی بیانەوێت بخەون و ئەوانەی نایانەوێت.

تیمەکە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی مێندێلیان بەکارهێناوە، کە “پشکنین دەکات کە چۆن هەندێک ڕەفتار، ژینگە، یان هۆکاری دیکە دەبێتە هۆی دەرئەنجامی تەندروستی، کە کاریگەرییان لەسەر شێوازی کاردانەوەی جەستەی مرۆڤەکان هەیە بەرامبەر بەو ڕەفتارانە، ژینگە، یان هۆکارەکانی دیکە.

ڤالێنتینا پاز، توێژەری سەرەکی لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە: “بە سەیرکردنی ئەو جینانەی کە لە کاتی لەدایکبووندا دیاریکراون، هەڕەمەکیکردنی مێندێلی خۆی لە هۆکارە سەرلێشێواوەکان دەپارێزێت کە بە درێژایی ژیان ڕوودەدەن کە ڕەنگە کاریگەرییان هەبێت لەسەر پەیوەندی نێوان خەوتن و دەرئەنجامە تەندروستییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، توێژینەوەکە توانیویەتی “پەیوەندییەکی نافەرمی” بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی نیشان بدات کە خەوتن ڕاستەوخۆ بووەتە هۆی زیادبوونی قەبارەی گشتی مێشک.

بەڵام توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە هەموو بەشداربووان سپی پێست بوون و بە ڕەچەڵەک ئەوروپی بوون، ئەمەش واتە ڕەنگە ئەنجامەکان بۆ نەتەوەکانی دیکە ڕاست نەبن.

بەڵام ئەم توێژینەوەیە یەکەم توێژینەوە نییە کە سوودەکانی خەوتن بسەلمێنێت، توێژینەوەکانی پێشووتر دەریانخستووە کە خەوتنی ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و باری دەروونی و بیرەوەری و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و لە هەمان کاتدا دوورکەوتنەوە لە سستی، بەپێی دامەزراوەی خەو.

عێراق چەکی هاووڵاتیان دەکڕێتەوە
پێشت عێراق چەکی هاووڵاتیان دەکڕێتەوە
دکتۆر بەشیر حەداد: عێراق بە زەحمەت پارە بۆ هەرێم دەنێرێت
دواتر دکتۆر بەشیر حەداد: عێراق بە زەحمەت پارە بۆ هەرێم دەنێرێت
ەیوەندیدار